مێسی و هاوڕێیەکانی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مشه‌و مۆندیال له ئه‌مریكای باشوور ده‌ستپێده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به كاتی كوردستان، پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2026 ده‌ستپێده‌كات.
یارییه‌كان له گه‌ڕی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشووره بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی داهاتوو.
دره‌نگانی ئه‌مشه‌و و به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن، كاتژمێر 1:30 پاراگوای و پیرۆ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها كاتژمێر 2:00 كۆڵۆمبیا و ڤه‌نزوێلا، له كاتژمێر 03:00ی به‌ره‌به‌یانیشدا ئه‌رجه‌نتین و ئیكوادۆر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
بۆ مۆندیالی 2026 ژماره‌ی تیپه به‌شداربووه‌كان كراوه به 48 هه‌ڵبژارده، بۆیه هه‌ل بۆ ژماره‌یه‌ك تیپی دیكه ده‌ره‌خسێت به‌شداریی مۆندیال بكه‌ن، كه له ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مێسی یاریی دەکات؟
له لایه‌كی دیكه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له یاریی ئه‌رجه‌نتین و ئیكوادۆر، لیۆنێل مێسی به‌شداری یارییه‌كه بكات.
هه‌رچه‌نده پێشتر راگه‌یاندرابوو مێسی پشوو وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام سكالۆنیی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین رایگه‌یاند، مێسی پێویستی به پشوو نییه و یاریی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالدا مێسی زۆرترین به‌شداریی ده‌بێت.
لیۆنێل مێسی له یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی و له خولی ئه‌مریكا، به ئاسووده‌یی و ئاسانی یاری ده‌كات، بۆیه ماندوو نییه و ئاماده‌ی یاریكردنه.