به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك: هه‌ر كه‌سێك خۆپێشاندان بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک ده‌ڵێت، نیشتمانپەروەری بە رێگای تیک‌تۆک و فه‌یسبووک ناکرێت و هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت خۆپێشاندان بکات دەستگیر دەکرێت.
ئه‌مڕۆ ئێواره ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه ئەمنییە جیاجیاكان له كه‌ركوك له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵای شاره‌كه و گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه جارێكی دیكه خۆپێشاندانی كوردانی كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات.
لیوا کاوە غەریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك، به 964ی وت، “هیچ کەسێک بە فەرمی دوای خۆپیشاندانی نەکردووە، بۆیه هەرکەسێک خۆپیشاندان بکات دەستگیر بکرێت
دوای ئەوەی دوێنی شەو لە تۆڕه كۆمهڵایهنییهكانی تیک‌تۆک و فەیسبووک کەسانێک بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپێشاندانیان لە بەردەم قەڵای کەرکوک ده‌كرد، بۆیه لە بەیانیی ئه‌مڕۆوه هێزە ئەمنییه‌كانی كه‌ركوك لە شەقامی بەردەم قەڵا بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ رێگریكردن لە ئەنجامدانی خۆپێشاندان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی کەرکوک بۆ 964 ده‌ڵێت، “هەرکەسێک بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت خۆپێشاندان بكات، دەستگیر دەکرێت و سزای یاسایی و نانه‌وه‌ی پشێوی دەخرێتە پاڵ، دواکارین هەر هاوڵاتییه‌ك بە نیازە خۆپێشاندان بکات با بە ویستی خۆی شوێنی خۆپێشاندانەکە دیاریی بکات، ئێمە پاراستنی تەواوی بۆ دابین دەکەین”.
وتیشی، بۆ خۆپیشاندانی ئەمڕۆ هیچ کەسێک داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانی نەکردووە ، بۆیه بە باشمان زانی هێزی ئەمنی بڵاوە پێ بکەین بۆ ئەوەی چیتر رۆڵەی کورد نەکوژرێت و دایکان فرمێسک نەڕێژن، نیشتمانپەروەری بە تیک‌تۆک و فەیسبوک ناکرێت.
به پێی گه‌ڕان و زانیارییه‌كانی 964، ئێستادا زریپۆشی سەربازی سە
ر بە لیوای سوپاسالاری عێراق و فیرقەی 11ی سوپا، لەگەڵ هێزەکانی ناوخۆ بڵاویان پێکراوه و بە دیاریكراوی له گەڕەکی رەحیماوە و فلکەی ئیخوان، شۆڕجە و بەردەم بەنزینخانەی تەپە بڵاوه‌یان پێكراوه، به‌ڵام رێگری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست نه‌بووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا