هێزه عێراقییه‌كان له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵای كه‌ركوك بڵاوه‌یان كردووه
964+
ژووری هەواڵ
په‌یامنێری 964 له كه‌ركوك زانیاریی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، لە ترسی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە نزیک قەڵای کەرکوک، ژمارەیەک زۆر لە هێزە عێراقییەکان بڵاوەیان پێکراوە و رێگەکانی گەیشتن بە قەڵای کەرکوکیان داخستووە.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كوردنشینی كه‌ركوك، رێگاكان داخراون و هێزی زۆر له ئاماده‌باشیدان و ترسیان هه‌یه خۆپێشاندان بێنه ئه‌نجامدان.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی كه‌ركوك لیوا کاوە غەریب به 964ی وت، نیشتمانپه‌روه‌ری به تیكتۆك و فه‌یسبوك ناكرێت، كه‌سیش داوای مۆڵه‌تی خۆپێشاندانی نه‌كردووه.
ئه‌م قسانه له كاتێكدایه له شه‌وی رابردووه‌وه له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه داوای خۆپێشاندانی فراوان له كه‌ركوك ده‌كرێت.