پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئیفرازهكانى هه‌ولێر له به‌رده‌ڕه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به كێشه‌و گرفتى كهمئاوى له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره، هاوشێوه‌ى پڕۆژه‌ى ئیفرازهكانى ئاوى هه‌ولێر بۆ ئه‌و قه‌زایه ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه له نزیك گوندى داڵه‌ڕێ ده‌بێت و پشت به ئاوى زێى گه‌وره ده‌به‌ستێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى، له 2012 ـه‌وه ده‌ست به‌كارى دیزاینه‌كه‌ى كراوه‌و نزیكه‌ى 600 ملیۆن دینارى بۆ تهڕخانكرا، دواتر به‌هۆى شه‌ڕى دژ به داعش كاره‌كانى وه‌ستاوه.
رێبه‌ر نازم به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌مانگه‌ى ئاوى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى وت، كاره‌كانى دیزانكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى وڵاتى چیك ئه‌نجام ده‌درا و وزیاتر له 90%ـى كارى دیزاینه‌كه‌ى ته‌واو كراوه، به‌ڵام وتى “ئه‌وكات كۆمپانیاكه كه‌مته‌رخه‌م بوو و به‌هۆى شه‌ڕى دژ به دهعشیش كاره‌كانى وه‌ستا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له ئێستا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى ئه‌و پڕۆژه ده‌كرێته‌وه و له‌پلانی دارایی 2023 – 2024 ئه‌و پڕۆژه‌یه جێگیر ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنى.
وتیشی “به‌جێبه‌جێ كردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه لەجیاتی ئاوی ژێر زەوی سوود له ئاوی سەرزەوی وەردەگرێت و گرفتی کەم ئاویش چارەسەر دەبێت” .
رێبه‌ر نازم دووپاتیكرده‌وه كه به جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌ته‌واوى سنوورى قه‌زاكه‌یاندا كێه‌و گرفتى ئاو نامێنێت و چیتریش پشت به‌ئاوى بیره‌كان نابه‌ستن.
لەسنوری قەزای بەردەڕەش نزیکەی 180 بیری ئاوی خواردنەوە هەیە و سنووره‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كى پشت به‌و بیرانه بۆ دابینكردنى ئاو ده‌به‌ستێت.