خانووە زیادەڕۆکانی دەربەندیخان تاپۆ دەکرێن

964+

میلاد جەلال – دەربەندیخان

ئەو خانوانەی لە دەربەندیخان پێش فراوانبوونی ماستەرپلانی قەزاکە دروستکراون و ئێستا دەکەونە سنووری شارەوانی قەزاکە تاپۆ دەکرێن.

نزیکەی %95ی خانووەکانی دەربەندیخان تاپۆن و تەنیا نزیکەی %5ی تاپۆ نین.

عوسمان عەبدوڵا سەرۆکی شاەوانی دەربەندیخان بە 964ى وت، بەپێی یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021 بۆ تەملیک و تاپۆکردنی ئەو خانوانەی بە زیادەڕۆیی لەسەر موڵکی شارەوانی دروستکراون تاپۆ دەکرێن”

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 100 ھاوڵاتی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان پێشکەش کردوە، دوای تەواوکردنی رێکارەکانیان تاپۆ دەکرێن.

قەزای دەربەندیخان لە 18 گەڕەک پێکدێت، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 60 ھەزار کەس دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی