یاخیبووەکانی دێرەزوور بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا هەڵاتن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە زاری وتەبێژەکەیەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتایهاتنی ئەو ئۆپراسیۆنەی راگەیاند کە دژ بە “یاخیبووەکان”لە رۆژهەڵاتی سوریا ماوەی 11 رۆژ بەردەوامی هەبوو.

یاخیبووەکانیش بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەتی سوریا چوون.

هێزەکانی سوریایی دیموکرات “هەسەدە”، کە رووپێوی سەربازی ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی سوریای لەدەستە،

شەر و پێکدادان بووە لەگەڵ گروپێکدا کە بە “لەیاسا دەرچوو” ناویان دەبات.

هەسەدە و هۆزەکانی دێرەزوور رێککەوتن گرژییەکان کەمبکەن...

هەسەدە و هۆزەکانی دێرەزوور رێککەوتن گرژییەکان کەمبکەنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.9.2023 فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریایی دیموکرات “هەسەدە” بە کەناڵی ئەلحوڕەی وتووە، “لە شاری زیبانی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا کۆتاییان بەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە هێنا، کە دوا شارۆچکە بوو یاخیبووەکان تێدا مابوونەوە”.

بەوتەی فەرهاد شامی بێت، “چەکدارەکان بۆ ئەو ناوچانە هەڵاتوون کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریایە”، لەبارەی چارەنووسی فەرماندەی گروپە یاخییەکە لە زیبان، وتی، “تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئیبراهیم ئەلحەفل نییە کە سەرکردایەتی پێکدادانەکانی کردووە”.

بەر لە ئۆپراسیۆنەکەی هەسەدە، بەرگری شارستانی دێرەزوور وتی، ژمارەیەک گروپی چەکدار و شانەکانی داعش لە شاری زیبانی دێرەزوور، دەستیانکردووە بە سووتاندن و تاڵانکردنی دامودەزگا گشتییەکان، لەوانەش وێستگەی ئاوی زیبان، کە بەتەواوی تاڵانکرابوو و دواتر سووتێنرا، هەسەدە ئەمەی کردە هۆکاری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکەی.

لەو ئۆپراسیۆنەدا ژمارەیەک چەکداری داعش دەستگیرکراون، هاوکات کوژراو بریندار لە هەردوولا هەیە، بەڵام تائێستا بەفەرمی کۆی ژمارەی زیانە گیانییەکان رانەگەیەندراوە.

لە دێرەزوور شەڕێکی سەختە و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

لە دێرەزوور شەڕێکی سەختە و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا