فلکەی ساڵح ئاغا . وێنە:964
ھەشت مانگە فولکەی ساڵح ئاغا لە کەلار تەواو نەکراوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
بەھۆی تێکچونی فولکەی ساڵح ئاغا لە 20.12.2022 شەقامەکە تێکدراوە، تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە، رێگاوبانیش دەڵێت بەھۆی بێ پارەییەوەیە.
شەقامەکە نزیکەی 700 مەترە، رێگای کەلار و خانەقین و مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان بە 964ى وت، چینی یەکەمی قیرتاو کراوە بەڵام چینی دووەم و سێیەمی ماوە، بەھۆی نەبوونی پارەی نەختێنەیی لە بانک کارەکانی راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکانی بکرێتەوە.
تائێستا 50%ى کارەکانی شەقام و فولکەکە تەواو کراوە.