پاسپۆرتی چەمچەماڵ بەرناکەوێت

964+

هۆگر عەدنان

هەرکەسێک مامەڵەی پاسپۆرتی هەبێت لە چەمچەماڵ دەبێت زیاتر لە 10 رۆژ نۆرە بگرێت تاوەکو سەرەی دێت بۆ راییکردنی مامەمەڵەکەی.

عەقید دڵشاد عوبێد، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، هۆکاری نۆرەگرتنی هاوڵاتیان و وەرگرتنی مامەڵەکانیان بۆ قەرەباڵغی و ئەو دەفتەرانەوەیە کە لە بەغداوا بۆیان دێت.

وتیشی، هاوڵاتیان لە رانیە و پێنجوێن و چەند شوێنێکی تری پارێزگای سلێمانییەوە دەچنە بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەوان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی