تەندروستیی هەولێر: مانگی رابردوو 47 کەس مار و دوپشک پێوەیداون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

مانگی رابردوو 47 کەس بەهۆی پێوەدانی مار و دوپشک گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.9.2023، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە مانگی ئابدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر چارەسەری پزیشکی پێشکەش بە 37 کەس کردووە کە دوپشک پێوەیداون.

هەر لە مانگی ئابدا 10 کەسی دیکە بەهۆی پێوەدانی مار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر و چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە.

لەو مانگەدا بە گشتی 15 هەزار و 806 کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێریان کردووە.