پیشەوەرانی پیشەسازی بەردەڕەش هاواریان لێ هەڵساوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بڕیارە شەقامەکانی پیشەسازی بەردەڕەش کۆنکرێت بکرێنم بەڵام بەشێک لە پیشەوەرانی پیشەسازی بەردەڕەش دەڵێن، “ئەو کۆمپانیاکە کارەکانی بە سستی دەکات و کاروکاسبیمان نەماوە”.

لە ساڵی 2021-ەوە شوێنی پیشەسازی بەردەڕەش گواستراوەتەوە بۆ ئەو شوێنە نوێیە، بەڵام کارەکانی کۆنکرێت کردنی شەقامەکانی دراون بە کۆمپانیایەک و ماوەی ساڵێکی بۆ دیاریکراوە.

مەولود محەمەد وایەرمەن، نوێنەری پیشەوەرانی قەزای بەردەڕەشە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “ئەو کۆمپانیایەی تەندەری کۆنکرێتکردنی وەرگرتووە، بەتەواوی ئیشەکانی ناکات، ئیشمان وەستاوە ئۆتۆمبێڵ ناگاتە دوکانەکانمان و هاتنی وەرزی زستان ئێجگاری کارەکەمان لێ سەخت دەکات”.

نوێنەری پیشەوەرانی قەزای بەردەڕەش ئەوەش دەڵێت، “نیوەی دوکانەکانی پیشەسازی بەهەمان هۆکار داخراون”

سیروان حەسەن سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش بە 964ی وت، “لەمانگی دووی ئەمساڵ کارەکانمان رادەستی ئەو کۆمپانیایە هەیە، راستە کاتیان ماوە، بەڵام ئاگاداری کۆمپانیامان کردووە بەزوویی کارەکانی تەواو بکات چونکە خەڵکێکی زۆر کاسبیەکەی لەو شوێنەیە”.

964 هەوڵیدا لەگەڵ کۆمپانیاکە قسەبکات، بەڵام پەیوەندییەکەیان بەردەست نەبوو.

پێداچوونەوە:فەهمی نەبی