ئەو دیمەنەی دەرهێنەرەکە ئامادە نەبوو دووبارەی بکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
یەک جوڵەی سادەی مێسی بەس بوو بۆ ئەوەی یەکێک لە بەناوبانگترین بەرگریکارەکانی جیهان بکەوێت بە زەویداو توانای راکردنی نەمێنێت.
لە خولی پێشەگەرانی ئەمریکا هەردوو یانەی ئینتەر مەیامی و لۆس ئەنجلس رووبەرووی یەک بوونەوە، مێسی دوو پاسی یەکلاکەرەوەی دا بە جۆردی ئەلبا یارییەکەی یەکلاکردەوە، ئینتەر مەیامی 3-1 لە لۆس ئەجلسی بردەوە.
لەم یارییەدا مێسی رووبەرووی جۆرجیۆ کلینی بەرگریکاری بە ناوبانگی ئیتاڵی بووەوە، لە خولەکی 49 کلینی ویستی تۆپێک لە مێسی بسەنێت، بەڵام مێسی جوڵە باوەکەی خۆی کرد، کلینی کەوتە سەر زەوی و کە هەستایەوە شەکەتی پێوە دیاربوو.
جوڵەکە زۆر جوان بوو، بەڵام دەرهێنەری یارییەکە دووبارەی نەکردەوە، هەندێ لە میدیا جیهانییەکان لەبارەیەوە دەڵێن گرتەکە بۆ جۆرجیۆ کلینی ئابڕوبەر بوو، بۆیە دەرهێنەرەکە وەک رێزێک بۆ مێژووی ئەو بەرگریکارە دووبارەی نەکردەوە.
لەوەتەی مێسی چووەتە ئینتەر مەیامی، یانەکە یانزە یاریی کردووە، هیچیانی نەدۆڕاندووە، 10 بردنەوەو یەک یەکسانبوون.