ساغكردنه‌وه‌؛ چوونى‌ گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بۆ ته‌قته‌ق قه‌ده‌غه‌ نه‌كراوه‌‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق بۆ 964 ئاشكرا كرد، رێگریكردن له‌ گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بۆ ته‌قته‌ق ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، هاتنیان وه‌ك جاران ئاساییه‌ بۆ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانى سنووره‌كه‌ى.

چه‌ند گه‌نجێكى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ دۆخ و رووداوه‌كانى ناو كه‌ركوك، بیرۆكه‌ى رێگریكردن له‌ هاتنى گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بۆ سنوورى ته‌قته‌ق، ده‌ده‌نه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌.

ئاسۆ مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق، به‌ 964ـى راگه‌یاند “ئه‌و بیرۆكه‌یه‌مان به‌باش نه‌زانى، بۆیه‌ ره‌تمانكرده‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، وه‌ك جاران به‌شێوه‌ ئاساییه‌كه‌ى گه‌شتیارانى عه‌ره‌ب سه‌ردانى سنووره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هیچ به‌ربه‌ستێكیان له‌به‌رده‌مدا نییه‌.