گەرما گەڕاوەتەوە

964+

توانا نەقی

پلەکانی گەرما دیسان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆ لە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزتر بووەتەوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما گەرمیانە کە 46 پلەیە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە 33 پلەیە.

ئەمڕۆسێ شەممە 5.9.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى.
خێراى با / لە سەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانىد وێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10) کم دەبێت .

سبەى چوار شەممە 6.9.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لە سەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 33 پلەى سیلیزى
سۆران : 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 46 پلەى سیلیزى