مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەی رزگاری - وێنە: 964
ڤێتێرنەری گەرمیان هەڵمەتی راگەیاند
964+
توانا نەقی
هەڵمەتێکی 45 رۆژە بۆ ئاژەڵدارانی گەرمیان راگەندراوە بە مەبەستی رێگریکردن لە تای خوێنبەربوون.
بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم ئاژەڵداران دەکەنەوە هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون ئەنجامدەدرێت.
لە رۆژی 9.9.2023ـەوە هەڵمەتەکە دەستپێدەکات و بۆماوەی 45 رۆژ بەردەوام دەبێت.
هەڵمەتەکە بە دوو رێگە ئەنجامدەدرێت بە شوشتنەوەی ئاژەڵەکان و رەشکردنی گەوڕەکانی ئاژەڵ، لە رێگەی حەوت تیم هەڵمەتەکە ئەنجامدەدرێت.