لە کەلار قەیرانی ھێلکەی سپیە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

بەھۆی قەدەغەی ھاوردەکردنی ھێلکە لە ئێران و رێگە نەدان بە ھێنانی ھێلکەی کێڵگەکانی سلێمانی، لە کۆگا و مارکێتەکانی کەلار قەیرانی ھێلکە سەریھەڵداوە.

ماوەی پێنج رۆژە ھیچ بڕە ھێلکەیەکی سپی نەھاتووەتە کەلار.

محەمەد عومەر خاوەن کۆگایەکی فرۆشتنی ھێلکەیە بە 964ى وت، “ھەفتەیەکە داوای 60 کارتۆن ھێلکەم کردووە لە سلێمانیەوە، بەڵام بەھۆی نەبوونی تەنسیق لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە لە بازگەی بانیخێڵان و بەردەسورەوە ناھێڵن داخڵی کەلار بێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا ھێلکەی سپی دەستناکەوێت، ھێلکەی سور لە بازاڕ ھەیە بەڵام خواستی کەم لەسەرە.

بەپێی زانیاریەکانی 964 بەھۆی ئەوەی کێڵگەیەکی بەرھەمھێنانی ھێلکەی سور لە سنووری گەرمیان ھەیە، رێگە نادرێت ھێلکەی سپی لە سلێمانیەوە داخڵی کەلار بکرێت بەبێ رەزامەندی ڤێرتێرنەری  گەرمیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی