هەولێر بۆ وەرزی باران ئامادەکاری دەکات
964+
هێرۆ مەولوودی
شارەوانی هەولێر بە هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاووئاوەڕۆ و کۆمەڵێک رێکخراوی ژینگە پارێز، هەڵمەتی پاککردنەوەی مەنهۆڵ و زێرابەکانی هەولێری دەست پێکرد .
شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئامانج لەو هەڵمەتە پێشگیرییە لە دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو ، لە ناو کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر لە گەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی بارانبارین و گۆڕانی کەشوهەوا ئامادەکارییەکان دەست پێدەکەن.
ئەو هەڵمەتە لە تەواوی سنوری پارێزگای هەولێر دەستی پێکردووە و سەرۆکی شارەوانی هەولێریش هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و داوایان لێدەکات پاشماوە فڕێنەدەنە ناو زێرابەکان و هاوکاری شارەوانی و تیمەکانی پاککردنەوەی ناو شار بکەن بۆ ئەوەی لە وەرزی پاییز و زستان تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن.