باندێک لەدوای 33 جار دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سلێمانی پێنج کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران کە بەشێوەی باند کاریان کردووە و چەندین جار کێبڵی کارەبایان دزیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 4.9.2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ رزگاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ باندێكی‌ پێنج كه‌سییان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ندین تاوانی‌ دزینی‌ كێبڵی‌ كاره‌بایان له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامداوه‌.

ئەندامانی باندەکە لەدوای سکاڵای هاوڵاتییەک دەستگیرکراون کە “بڕێکی زۆی کێبڵێ لێدزرابوو”، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

تۆمەتبارەکان تەمەنیان لەنیوان 23 ساڵ بۆ 53 ساڵیدایە و دانیان بەوەدا ناوە کە 33 جار کێبڵی کارەبای دزیوە.

باندەکە بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.