دوای شەش رۆژ

تەرمی شەهرامی هەشت ساڵان دۆزرایەوە

964+

هۆگر عەدنان

دوای شەش رۆژ لە گەڕانی بەردەوام لە خنکانی شەهرامی تەمەن هەشت ساڵان، ئەمڕۆ لەلایەن تیمێکی مەلەوانی تەق تەق دۆرایەوە.

تەرمی شەهرام لە گوندی ئەلیاسە سوور لە نزیک کانی بی ناحیەی ئاشتی سنووری کۆیە دۆزرایەوە.

دوانیوەڕۆی سێشه‌ممەی رابردوو، خێزانێکی چەمچەماڵی بە مەبەستی گەشت و سەیران چوونه‌ سنووری گونده‌كانی کانی بی و بۆگد، هەمان رۆژ منداڵێکیان بەناوی شەهرام شەفیق تەمەن هەشت ساڵان دەکه‌وێتە رووباره‌وه‌ و خنكا.

ماوەی چەند رۆژێک بوو بۆ چەند جارێک ئاوی زێی بچووک دەگیرایەوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی ئاوەکە و ئاسانکاری بۆ دۆزینەوەی تەرمە.

تیمەکان چەندینجار ئەوەیان راگەیاند، بەهۆی ساردی ئاوەکە و تیژڕەویەوە نەتوانراوە تەرمەکە بدۆزرێتەوە.