پەیوەندی بە شەقامەکانەوە هەیە

بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆ کرایەوە

964+

توانا نەقی

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆ بۆیەکەم جار لە هەرێم کرایەوە و لەمەودوا سەرجەم ئەندازەی هاتوچۆی پارێزگا و ئیدارەکان سەربەو بەڕێوەبەرایەتییە دەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، بە فەرمانی وەزاری ژمارە 24974 لە رێکەوتی 3.9.2023 دەرکراوە بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆ لە پەیکەری رێکخستنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم.

ئەوەش هاتووە، گشت بەشەکانی ئەندازەی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبەسترێتەوە بەو بەڕێوەبەرایەتییەوە و ئەندازیار دیلان عەبدوڵا وەک بەڕێوەبەری گشتی دەستنیشان کراوە.

کارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بریتییە لە سەرپەرشتی کردنی هێڵکاری و بۆیاخی شەقامەکان و تەواوی ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە ئەندازەی هاتوچۆ.