لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو دوو هەزار شوێن سزا دراون

964+

پێشەوا محەمەد

لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو لە شاری سلێمانی لەمساڵدا نزیکە دوو هەزار شوێن سزا دراون.

بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، کە بە 964 دراوە، ئەو شوێنانە ماڵ و شوێنی بازرگانی بوون.

ئامان جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە 964ـی وت، “سەرەتا ئاگادار دەکرێنەوە، دواتر سزای مادی دەدرێن و ئەگەر هەر بەردەوامیش بوون ئەوا ئاوەکەیان بە شێوەی کاتی رادەگیرێت”.

لەناو شاری سلێمانی سێ رۆژ جارێک ئاو بە هاوڵاتیان دەدرێت.

شاری سلێمانی رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 500 هەزار مەتر سێجا ئاوە و ئاستی بەرهەمهێنانیش نزیکەی 300 هەزار مەتر سێجایە.