ئەپڵیکەیشنێک بۆ نۆرەگرتنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کارا کرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت لە هەولێر کارا کرا و لەمەوبەدوا هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە بە ئۆنلاین نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر تەنیا رۆژانی پێنجشەممەی دیاریکردووە بۆ نۆرەگرتن و دەڵێت، تەنیا لەو رۆژەدا سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە لە رێگەیەوە هاوڵاتیان دەتوانن زانیارییەکان پڕبکەنەوە و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیاریدەکرێت.
هاوڵاتیان دەتوانن لە سێ رێگەوە نۆرە دابنێن:
یان لە رێگای وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر
بەم جۆرە نۆرە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت دابنێ:
- نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجز الاكتروني)، کۆدێکت بە نامە بۆ دێتەوە، کە بەکاردێت بۆ راییکردنی مامەڵەکەت.
- پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت و بەناوی خۆت بێت و دیناری عێراقی تێدابێت بۆ پێدانی رسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە).
پێداویستییەکان ئەمانەن:
- کارتی نیشتمانی رەسەن، کارتی زانیاری رەسەن، مەرجە کارتی زانیاری هەولێر بێت.
- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.
- بۆ منداڵ (بەڵگەنامەی لەدایکبوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە + کارتی نیشتمانی باوکی (رەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (رەسەن) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
- بۆ هاووڵاتیانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردووە کارتی نیشتمانی (رەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی (رەسەن)ی باوکی + لەگەڵ کارتی زانیاری (رەسەن)ی باوکی.
- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێسپاردن بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (رەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی (رەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(رەسەن).
- ئەگەر منداڵ باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة القيمومة المؤقتة (بەزمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (رەسەن) + کارتی زانیاری باوکی رەسەن.