گەشتیارێک لە زێی قەندیل خنکا

964+

ئاسۆ فەیسەڵ

گەشتیارێک لە زێی قەندیل خنکا و یەکێکی دیکەش لە خنکان رزگار کرا.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زێی قەندیل و نزیک گوندی ئامۆکانی سەر بە قەزای هەریر، ئەو گەشتیارانە بۆ مەلەکردن لەو شوێنە بوونە، بەڵام بەوتەی سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی قەندیل ئەو گەنجە پێی خزاوە و کەوتووەتە ناو ئاوەکە.

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی قەندیل بۆ 964 وتی، ئەو کەسەی خنکاوە تەمەنی 26 ساڵ بووە، خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق بوون، ئەو گەنجەی خنکاوە چەند ساڵێکە لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆکانی هەولێر دەژیت، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەردەوامە.

ئەو سەرچاوەیەی بەرگری شارستانی دەڵێت، ئەو گەشتیارانە ژمارەیان حەوت کەس بووە و ئەوەی خنکاوە پێی خزاوە و مەلەی نەزانیوە بۆیە خنکاوە، یەکێکی دیکەیان ویستویەتی رزگاری بکات، بەڵام بە حاڵ توانراوە لە خنکان رزگار بکرێت.