بەم هەینییە دوو کەس لە کەلار بریندار بوون

964+

پێشەوا محەمەد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دوو کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە کەلار بریندار بوون.

وەک پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە بەهۆی خێرایی زیادەوە بووە و شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە شۆستەی سەر شەقامی بەرامبەر مزگەوتی ئەندازیاران کێشاوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کردووە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری بی ئێم دەبلیو بووە، دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، کە تەمەنیان 23 ساڵ و 22 ساڵ بووە و هەردووکیان بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.