بازگەی دارەمان بۆ چەند خولەکێک داخرا دواتر بە رووی هاوڵاتیاندا کرایەوە
+964
کاروان ساڵحی -کەرکوک
ئه‌مشه‌و بازگەی نێوان کەرکوک – هەولێر بۆ چەند خولەکێک داخرا، بەڵام دواتر بە رووی هاوڵاتیاندا کرایەوە.
ئەمشەو “پێنج شەممە 31.8.2023” بازگه‌ی دارەمانی نێوان کەرکوک و هەولێر بۆ چەند خولەکێک داخرا، به‌ڵام دواتر بە بڕیاری فەرماندی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک کرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی تایبەت بە 964ی وت، چەند کەسایەتییەکی عەرەب هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر 12 بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک چۆڵ ده‌کرێت و رادەستی حزبێكی کوردستان ده‌كرێت، كه پێشتر باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه له‌و بینایه بووه، ئەوەش وای کرد بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی، بازگه‌كه دابخەن، بۆ ئەوەی بارودۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت، بەڵام دوای چەند خولەکێکی کەم لە لایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی كه‌ركوكه‌وه کرایەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە بازگەی پردێ لە ناحیەی پردێی نێوان کەرکوک – هەولێر دابخرێت بەڵام تا ئەم ساتە بڕیارەکە نەگەیشتووە.
بینای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک دەکەوێتە گەڕەکی شۆراو، ئەو بینایە لەسەر بودجەی حزبێكی کوردستان دروست كراوه و تا پێش رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی كه‌ركوكی ئه‌م حزبە بووە، دواتری رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و له پرۆسه‌یه‌كدا کرا بە باره‌گای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی كه‌ركوك .
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا