دوو شوێنی گەشتیاری لە هەڵەبجە داخران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، دوو شوێنی گەشتیاری داخست و دەڵێت، هۆکارەکەی ئەوەیە پابەند نەبوون بە دەرهێنانی مۆڵەت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.8.2023، هەورامان جەلال، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ئەو دوو شوێنە گەشتیارییە بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێن.

ئەو دوو شوێنە گەشتیارییە یەکێکیان پێهاتووە لە رێستۆرانتێک کە شوێنەکەی لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەدایە و ئەوەی دیکەشیان لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوایە و “خانەباخێکی گەشتیارییە”.

“ئەم بڕیارە بەپێی چەند رێنماییەکە کە بەدەستمان گەیشتووە و لە هەموو پارێزگاکانی دیکەش کاریپێدەکرێت، پێشبینیدەکەین هەندێک شوێنی دیکەش لە هەڵەبجە دابخرێن”، هەورامان جەلال وای وت.