” له دوزخورماتووه‌وه مووشه‌كه‌كان ئاراستەی كۆرمۆر كرابوون”
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوزخورماتوو بۆ 964 پشتڕاستی كرده‌وه، ئه‌و دوو مووشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كراون له چه‌مچه‌ماڵ، له ناو گۆڕستانی ئیمان حه‌سه‌ن، كه 500 مه‌تر له ناوه‌ندی قه‌زای دوزخورماتوو دووره، ئاراسته‌ی كۆرمۆر كراون.
ئێستاش هێزه جیاوازه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی عێراق، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له شوێنی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان به‌رده‌وامه و پشكنینێكی چڕیش له ناو دوزخوورماتۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كه‌یان كردووه، ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مشه‌و دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كران، كه له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه و هیچ زیانێكی گیانی و مادی نه‌بوو.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا