پاڵەوانەکانی هەڵبژاردەی یارییە سیانییەکانی سلێمانی دەستنیشانکران

964+
یادگار محەمەد – سلێمانی

بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییەکانی عێراق، هەڵبژاردەی یارییە سیانییەکانی سلێمانی دەستنیشانکران.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە شاری سلێمانی، فیدراسیۆنی مەلەوانی و یارییە سیانییەکانی عێراق بە هاوکاری لقی شارەکە، دوو پاڵەوانیەتیی جیاوازی بۆ دەستنیشانکردنی یاریزانان بەڕێوەبرد.

بەهزاد مەولود ئەندامی فیدراسیۆنی لقی سلێمانی یارییە سیانییەکان بە 964ـی وت، لە ماوەی رابردوودا دوو پاڵەوانیەتیی بۆ یاریزانان و مەلەوانزانانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، کە پاڵەوانەکانی سەرخران بۆ ریزی هەڵبژاردەکە.

وتیشی، دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکان و سەرکەوتنی پاڵەوانەکانی پلەی یەکەم و دووەم، پێکهاتەی هەڵبژاردەی یارییە سیانییەکانی سلێمانی دەستنیشان کرا.

بڕیارە لە کۆتایی مانگی داهاتوو، پاڵەوانیەتییەکی یارییە سیانییەکان لە زاخۆ بەڕێوەبچێت و لە ناوەڕاستی مانگی 10یشدا پاڵەوانیەتییەکی دیکە لە یەکێک لە  شارەکانی باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت، پێکهاتەی هەڵبژاردەی سلێمانی بۆ ئەو دوو پاڵەوانیەتییە پێکدێن لە:
پێشکەوتووانی کوڕان: بنار محەمەد و جەوهەر مستەفا
ئاستی لاوان – کوڕان: شاد عەبدولستار و راستی محەمەد
ئاستی تازەپێگەیشتووانی کوڕان: هەردان فەخرەدین، ئەرین نەردین، ئاکار سەڵاحەدین و شادیار شادمان
ئاستی بێچووەشێرانی کوڕان: ژیانۆ دلێر، ئەحمەد ئاوات، وەرز ئارام و رەند بەهزاد
ئاستی پێشکەوتووانی کچان: شاجوان بەهرۆز
ئاستی لاوانی کچان: هەرناز ئازاد و دییە سەڵاحەدین
ئاستی تازەپێگەیشتووانی کچان: پەریا مەحمود و ماریا محەمەد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا