نرخی ماسی لە دهۆک هاڕەی کردووە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

زیاتر لە حەوت رۆژە نرخی ماسی لە بازاڕەکانی دهۆک بە شێوەیەکی بەرچاو هەرزان بووە و بۆ هەر کیلۆیەک هەزار بۆ دوو هەزار دیناری لێبووەتەوە.

ئێستا نرخەکە بە شێوازێکە یەک کیلۆ لە نێوان شەش هەزار بۆ حەو هەزار دینارە و پێشتر کیلۆی بە هەشت هەزار دینار دەفرۆشرا، بە برژاویش لە خواردنگەکان کیلۆی بووە بە 10 هەزار دینار پێشتر بە 13 هەزار دینار بووە.

خاوەن خوارنگەیەکی ماسی بە 964ـى وت، خۆشیان هۆکاری ئەو دابەزینە نازانن کە بە شێوەیەکی گشتی دوو هەزار هەرزانتر بووە

رێدیر سدیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە پارێزگای دهۆک بە 964ـى وت، دوو هۆکار هەیە بۆ هەرزان بوون، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو لە ناوەڕاست و باشور ئەو پرۆژانەی مۆڵەتیان نییە مانگێیان پێدراوە تاوەکو بەرهەمەکانیان بفرۆشن.

وتیشی، بوونی پرۆژەی ستراتیژی بەرهەم هێنانی ماسی لە دهۆک کە لە 20 رۆژی داهاتوودا 1200 تۆن ماسی دەخاتە بازاڕەوە کاریگەری زیاتری لەسەر دابەزینی نرخ دەبێت.

لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 39 پرۆژەی مۆڵەت پێدراو هەیە، جگە لە پرۆژەکانیش نزیکەی 500 ماسیگر مۆڵەتییان پێدراوە و بەرهەمەکانیان لە بازاڕدا دەفرۆشن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی