سەگێکی رۆبۆتی 19 هەستەوەری هەیە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمپانیای شاومی چینی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی cyberdog2 سەگی رۆبۆتی نمایشکرد، کە خاوەنی 19 هەستەوەری جیاوازە.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، رۆبۆتەکەیان لە پێشەنگی داهێنانە تەکنۆلۆژیەکانە و سەردەمێکی نوێیە لە رۆبۆتەکانی زیرەکی دەستکرد، هاوکات ئەوەش هاتووە، بیرۆکەی رۆبۆتەکە لەلایەن ئەندازیارێکی کۆمپانیاکەیان بووە لەساڵی 2021 پێشکەشی کردووە.

رۆبۆتی cyberdog2 سیستمی هەستکردن و بڕیاردانی هەیە،  هەستەوەرییەکانی بریتین لە توانای بینین و بەرکەوتن و بیستن، لەگەڵ هەندێک تایبەتمەندی دیکە لەوانە، کامێراى RGB کامێراى کارلێککار AI4 هەستەوەرى TOF و هەستەوەرى LIDAR، کامیراى قوڵى، هەستەوەرى سۆنەر، عەدەسەى چاوى ماسى و هەستەوەرى هێز.