یەکێک لە بریندارانی تەقینەوەی مۆلیدەکەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا
964+
ژووری هەواڵ
دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک بەهۆی تەقینەوەی مۆلیدەیەک دوو کەس بەسەختی بریندار بوون، ئەمشەو یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.
ئەو دوو کەسەی بریندار بوون، بەهۆی کاریگەری ئاگر و سووتانی زۆر لەژێر چاودێری چڕ بوون، هەردووکیان خەڵکی پارێزگای دهۆکن و خێزاندارن.
دوای رووداوەکە بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە 964ی وت، “لە نزیک باخچەی ئاژهڵانی دهۆک کافتیریایەک هەیە، لە دەرەوەی كافیتریایهكه خاوەنەکەی مۆلیدەیەکی کارەبای بۆ خۆی داناوە لە پڕێکدا تەقیوهتهوه و دوو کارمەندی کافتریاکە لەوێ بوون و کاریان تێدەکرد و بە ئاگرەکەوەی سووتاون، ئێستا رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخیان باش نییە”.
هێشتا دیارنییە تەقینەوەی ئەو مۆلیدەیە بەهۆی چییە.