دیمەنی خانووێکی تەواونەکراو - وێنە: شارەوانی سلێمانی
رێگە نادرێت لە باخەکانی قولەرەیسیدا خانوو بکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانی سلێمانی هۆشداری دەداتە خاوەن باخەکانی گەڕەکی قولەرەیسی، کە خانووکردن قەدەغەیە و “هەرکەس ئەو کارە بکات دەیڕووخێنن”.
964 لە شارەوانی سلێمانییەوە دەزانێت، زیاتر لە حەوت خانوو لەو شوێنە رووخێندراون.
“دروستکردنی خانوو لەناو باخەکاندا زیادەڕۆییە و رێگەپێنەدراوە، بۆیە شارەوانی هەر خانووێک بکرێت لەو باخانەدا دەیانڕووخێنێت”.
964 پرسیاری ئەوەی کرد بۆچی رێگە بە هەندێ باخ دراوە خانووی تێدا کراوە؟ لە وەڵامدا وتەبێژەکەی شارەوانی سلێمانی وتی، “هەر شوێنێک کە سەرەتا کاری لێدەکرێت هەندێک کەس لێی سوودمەند دەبن تا رێنمایی بۆ دەردەچێت”.