ئه‌مجاره ره‌وه ورچ شانه‌هه‌نگه‌كانى برادۆستیان خوارد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى برادۆستى سه‌ر به سیده‌كان، ره‌وه ورچێك هێرشیان كرده سه‌ر شانه‌هه‌نگه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه و 15 ـى له‌و شانانه خوارد.
وه‌ك له‌و پارچه ڤیدیۆیه ده‌رده‌كه‌وێت، دواى خواردنى هه‌نگوینه‌كه ورچه‌كان شانه‌هه‌نگه‌كانیان تێكشكاندووه په‌رت و بڵاوى سه‌رزه‌ویان كردوون.
ئیبراهیم حاجی حه‌مه‌د، دانیشتووى گوندى بنارى چیاى به‌رزیرین له سنوورى برادۆست به 964ـى وت، شه‌وى رابردوو ورچه‌كان په‌لامارى ئه‌و شانه‌هه‌نگانه‌یان داوه و خواردوویانن.
وتیشی “ئه‌و 15 پوره هه‌نگه هی چه‌ند هاولاتییه‌كی سنووره‌كه بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، یه‌كه‌مجاره ورچ به‌و شێوه له سنووره‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌وێت وتیشی “خه‌ڵك بینیویانن به‌ڵام وایانزانیوه ره‌وه به‌رازه”.
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه، یه‌كێك له خاوەن مێشەکانی کوێستانی خوارانی مێرگەمیر لە دەڤەری برادۆست، به 964ـى وتبوو “دزێکی شارەزا مێشەکانمی بڕیوەتەوە، زۆریش بە لێزانانە ئیشەکەی کردووە، وەک بڵێیت ورچ هاتووە ئەو کەتنەی کردووە، یەک دووانێکی لە زەوییەکە فڕێداوە، تا گومان نەکەین مێشەکان بڕاونەتەوە و بە ملی ورچی داهێناوە”.
ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ش، رەوە ورچ له ماوه‌ى سێ رۆژدا دووجار هێرشیان كردبووه سه‌ر یه‌كێك له شانە هەنگەکانی گوندى ئێندزه‌ى بناری قەندیل و هه‌نگوینى 13 شانه‌ى لێ خواردبوون و شانه‌هه‌نگه‌كانیشی تیكشكاندبوون.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، ساڵانه لە کۆتایی وەرزی بەهاردا، دوا قۆناغی گواستنەوەی مێشەکانه بۆ ناوچە کوێستانیەکان، بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمی زیاتری هەنگوین، تا کۆتایی مانگی 10 دەمێننەوە، دواتر مێشەکان دەبڕێنەوە و دەهێنرێنەوە ناوچە گەرمەکان.
بە هۆی کەشوهەوای لەبار و ئاوی سازگاری کوێستانەکانی سنووری برادۆست و باڵه‌كایه‌تیش، ساڵانە هەنگەوانەکان مێشەکانیان دەبەنە ئەو ناوچانه.