دیمەنێک لە سەیرانگەی ژاڵەناو لەسەر رووباری سیروان لە سنووری قەزای دەربەندیخان. وێنە :964.
منداڵێک کەوتەناو رووباری سیروان و گیانی لەدەستدا
964+
هونەر فارس
کەمێک پێش ئێستا، منداڵێکی تەمەن 3 ساڵان لە یەکێک لە کەپرە گەشتیاریەکانی ژاڵەناو لە قەزای دەربەندیخان دەکەوێتە ناو ئاوی رووباری سیروان و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
منداڵەکە لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ گەشت روویان لە سەیرانگەکە کردووە و خەڵکی شاری سەعدییەن.
شایەتحاڵێک، هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و جەختیکردەوە کە تەرمی منداڵەکە لە ئێستادا لە پزیشکی دادی دەربەندیخانە.
پەیامنێری 964، پەیوەندی بە هەریەک لە سڵێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان و کەیوان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان کرد، بەڵام بێ ئاگاییان لە رووداوەکە راگەیاند.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق