هەواڵ
پێشمەرگەیەک لە کاتی دەوامدا دڵی لە لێدان کەوت
964+
هونەر فارس
لە گەرمیان پێشمەرگەیەک لە کاتی دەوامی فەرمیدا جەڵدە لێیدا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پێشمەرگەکە ناوی (د، ع) تەمەنی 38 ساڵە، ئێوارەی ئەمڕۆ 21.8.2023 لەکاتی دەوامدا بە جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیاریەکانی 964، ئەو پێشمەرگە دانیشتوی شاری سلێمانیە و لە یەکێک لە لیواکانی سنوری گەرمیان دەوامی کردووە.
رزگار لەتیف وتەبێژی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بۆ 964 وتی، پێشمەرگەکە دوای تێکچونی باری تەندروستی هێندرایە نەخۆشخانەکەمان، کارمەندانی نەخۆشخانەکە زۆر هەوڵیاندا لە مردن رزگاری بکەن، بەڵام دواجار دڵی لەلێدان کەوت.
بەگوێرەی زانیاریەکانی 964، ویستراوە بە هێلیکۆپتەر پێشمەرگەکە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بگوازرێتەوە، بەڵام هێلیکۆپتەرەکە درەنگتر لە کاتی پێویستی نەخۆشەکە گەشتووە و ئەویش گیانی لەدەستدا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی