میوانه‌كانى كورد و عه‌ره‌ب و فارسن
چایخانه‌كه‌ى بیاره سنوورى نێوان هه‌رێم و ئێرانى نه‌هێشتووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر خاڵى سفری سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامی ئێران له هه‌ورامان، چایخانەی مام دەروێش هه‌یه، كه‌وتووه‌ته نێوان ناحیه‌ى بیارە و گوندى هانەگەرمەڵە.
ده‌روێش عیرفان، خاوه‌نى ئه‌م چایخانه‌یه، به 964ـى وت، خه‌ڵكێكى زۆر له‌هه‌ردوو دیوى ئێران و هه‌رێم سه‌ردانى ده‌كه‌ن، چایخانه‌كه‌ى له سعات حه‌وتى به‌یانى بۆ هه‌شتى ئێواره كراوه‌ته‌وه.
چایخانه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر جۆگه‌ڵه ئاوێكی كۆنكرێتى، ئه‌و جۆگهڵهیه بووه‌ته هێڵى سنوورى نێوان هه‌ردوو وڵات .
ئێرانییه‌كان له گوندى هانەگەرمەڵەوه به‌بێ وه‌رگرتنى فیزا له‌رێگه‌ى ئه‌و چایخانهیهوه دێنه ناو خاكى هه‌رێمی كوردستان و چاى له چایخانه‌كه‌ى مام ده‌روێش ده‌خۆنه‌وه.
مام ده‌روێش ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆرى خێزانه عه‌ره‌به‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق سه‌ردانیان كردووین، چه‌ند خێزانێكی خه‌ڵكی دهۆكیش هاتبوون”.
باسی له‌وه‌شكرد، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك پاسدارى ئێرانیان له‌لا بووه، دواى چاى خواردنه‌وه‌كه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خاكى ئێران، وتیشی “زۆربه‌ى كات رۆژانى هه‌ینی سه‌ربازانى ئێرانى دێنه چایخانهكهمان”.
سنوری بیاره له هه‌رێم و هانەگەرمەڵە له ئێران، مێژوویەکی دوور و درێژی 100 ساڵه‌یان هه‌یه.
ئەدمۆنس ئەفسەری باڵای ئینگلیز و جێگری حاکمی سیاسی له هەڵەبجە ساڵی 1922 لە یاداشتەکانیدا بەم جۆرە باسی ئەم سنوره دەکات، دەڵێت “سنور لە بیارە زۆر ئاڵۆزە، گوندەکە لە ناو شیوێکی مەزن سازکراوە سێ گوندی سەر بە ئێرانیش واتە گوندەکانی (هانە گەرمەڵە و کێمنە و بێرواز) لە بەشی سەرەوەی ئەو جێگەن دارستان و باخەکانی ئەم چوارە گوندە تێکەڵاو بون، جۆگەلە ئاوێک لە نێواندایە بەشی سەرەوەی جۆگەلەکە سنوری ئێرانە بەشی خوارەوە عێراقە”.
باسی له‌وه‌شكردووه، کۆمسیۆنی دیاریکردنی سنوری ساڵی 1914 توشی گرفتی زۆر بووبون، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربەی باخدارەکان دوو ژنیان هەبوو ژنێکیان لە بیارە بوو ژنەکەی تریان لە هانەگەرمەڵە بوو، کاتی خۆیانیان لە نێوان ئەو ماڵانە بەشکردبوو”.