جەوی ئەمڕۆ و سبەی بۆ سەفرە خۆشە
964+
فەرمان سادق
ئەمڕۆ هەینی کەشی کوردستان نیمچە هەورە و خێرایی با بەراورد بە رۆژەکانی پێشتر 5 بۆ 10 کیلۆمەتر زیادی کردووە، سبەی شەممەش بەهەمان شێوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ هەینی 18.8.2023
کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لە سەرخۆ – مامناوەند (15–25)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ
مەوداى بینین/ لەنێوان (8–10)کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سبەى شەممە 19.8.2023
کەش/ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لە سەرخۆ – مامناوەند (15–25)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 9)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 46 پلەى سیلیزى