لە گەشتی هەواڵەکانەوە

خەڵک لە قرچەی هاویندا نەوت دەکڕێت

964+

ژووری هەواڵ

چاودێڕی چڕی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی جێگەی نەماوە بۆ نەخۆش، حەوت دەردیشت گرتبێت هەر دەبێ سەرە بگریت.

نەخۆشییەک تەنگی بە کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم هەڵچنیوە و رۆژی 200 هەزار مریشکیان لێ مردار دەکاتەوە،

مانگێکە لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان هەزار هەلیکاری راگەیاندووە، کەچی تەنیا 400 کەس سەردانی کردوون و ناویان نووسیوە.

کچێکی 25 ساڵ لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی هەولێر نەشتەرگەری گەدەی بۆ کراوە، بەڵام بەنج بەرینەداوە و چیتر هەڵنەساوەتەوە.

بەم قرچەی هاوینە بەشێک لە هاوڵاتیان نەوت دەکڕن و زەخیرەی دەکەن بۆ زستان، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئێستا هەرزانترە و زوو بەدەستەوە دێت.