گوندەکان داوای هاوکاری دەکەن
ئاگر لە شاخی سوورێن کەوتووەتەوە
964+
محەمەد عومەر
ئاگر لە شاخی سوورێن کەوتووەتەوە و خەڵکی گوندەکانی ئەو دەوروبەرە داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
شاخی سوورێن سنووری عێراق و ئێرانە، دەکەوێتە نێوان هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنی ئاگرەکە بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەیەکی مینڕێژکراوە تا ئێستا نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەن.
964 قسەی کرد لەگەڵ دانیشتووانی گوندەکانی بانی بنۆک و جۆمەرەسی، ئەوان داوای بەهاناوەچوونیان کرد تاوەکو ئاگرەکە لەوە زیاتر تەشەنە نەکات و نەگاتە ناو گوندەکانیان.