لە بەردەڕەش ئەوانەی خاوەن پیداویستی تایبەتن عارەبانە وەردەگرن
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
زیاتر لە 100 خاوەن پێداویستی تایبەت لەسنوری ئاکرێ و بەردەڕەش عارەبانەیان پێدرا.
دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە ئەو ژمارە عارەبانەیەی دابینکردووە و بەرپرسانی ئەو دەزگایە دەڵێن، ئەمە هەنگاوی یەکەمە و پرۆسەی دابینکردنی عارەبانە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەوام دەبێت.
رەمەزان ئەحمەد، بەرپرسی لقی بەردەڕەشی دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگە بە 964ی وت، “ماوەی 15 رۆژە سەردانی ماڵی شەهیدان و ئەو پێشمەرگانە دەکەین کە ئێستا بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەمە ئێستا کراوە قۆناغی یەکەمە و پرۆسەکە بەردەوامە”
ئەو بەرپرسە ئەوەشی وت، دابەشکردنی عارەبانەکان تەنیا بۆ پێشمەرگە نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە پێویستیان پێی هەیە، قۆناغی یەکەم و دووەمی هەیە و بڕیارە ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی