کچێک لە بەنداوی توڕەجاڕ خنکا

964+

هونەر فارس

کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە بەنداوی توڕەجاڕ  لە ناحیەی شێخ تەویل خنکا.

کچەکە ناوی ئایە لوقمانە و لە دایکبووی 2006ـە و خەڵکی ناحیەی شێخ تەویلە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.

دانا ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی شێخ تەویل بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەسە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ خوشکێکی و باوکی دەچنە سەر بەنداوەکە، بە وتەی کەسوکاری خنکاوەکە هەردوو کچەکە دەکەونە نێو بەنداوەکەوە و باوکی تەنیا توانیویەتی یەکێک لە کچەکان رزگار بکات و بەو هۆیەوە ئەوی دیکەیان خنکاوە.

لە ئێستادا تەرمی خنکاوەکە بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.

بەنداوی توڕەجاڕ دەکەوێتە سنوری ناحیەی شێخ تەویل لە گەرمیان و کارەکانی تەواو بووە، بەڵام جارێ بە شێوەیەکی فەرمی بەنداوەکە نەکراوەتەوە

پێداچوونەوە: توانا نەقی