بامیه‌كه‌ی بەردەڕەش پێگەیشت و نرخیشی لە بازاڕەکاندا باشە

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

بامیەی قەزای بەردەڕەش پێگه‌یشت و بۆ ئەمساڵ نزیکەی هەزار دۆنم چێندراوە، كشتوكاڵیش پێشبینی دەکات نزیکەی 65 تۆن بەرهەم هاتبێت.

تەحسین گۆران، بەڕێوه‌بەری كشتوكاڵی بەردەڕەش بە 964ـی وت، ساڵانە چەند جوتیارێکی سنوورەکەیان بامیە ده‌چێنن، به‌ڵام بەهۆی ئەوەی چاودێرییه‌کی وردى دەوێت هەموو کەسێک ناتوانێت ئه‌و كاره‌ بكات.

وتیشی “ئەمساڵ بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بەرهەمی بامیه‌ وەک ساڵانی پێشوو باش نەبووە”.

زۆرترین بامیه‌ى ئه‌مساڵ لە گوندەکانی ئیسماوا و دولێجان و دەورووبەری چێندراوە و كشتوكاڵیش پێشبینی دەکات نزیکەی 65 تۆن بەرهەم هاتبێت.

روونیكرده‌وه‌، بۆ هەر دۆنمێک نزیکەی 70 کیلۆگرامى لێ دەردەچێت، بەهاکەشی لە بازاڕدا بۆ هەر کیلۆیه‌ک نزیکەی دوو بۆ سێ هەزار دینارە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن