“ئاوی هێڵی تاسڵوجە – چەمچەماڵ بە یەکسانی دابەش دەکرێت”

964+

پێشەوا محەمەد

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی سنووری بازیان و چەمچەماڵ بڕیار دراوە ئاوی هێڵی تاسڵوجە – چەمچەماڵ بە یەکسانی بەسەر سنوورەکەدا دابەش بکرێت.

پێشتر ئاوی بازیان رۆژ نا رۆژێک دەهاتەوە، بەڵام لە چەمچەماڵ 10 رۆژ جارێک بوو، دواتر بۆ هاوسەنگکردنی پێدانی ئاو بە هاوڵاتیان ئاوی بازیان بوو پێنج رۆژ جارێک و لە چەمچەماڵیش بوو بە حەوت رۆژ جارێک.

کەمکردنەوەی ئاوی بازیان ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، ئێستا بڕیار دراوە ئاوی هێڵی تاسڵوجە – چەمچەماڵ بە یەکسانی دابەش بکرێت و ئاوی بازیان بەو شێوەیە دەبێتەوە بە سێ رۆژ جارێک.

“ئەو کێشەی ئێستا هەیە کاتییە و بە یەکسان دابەشکردنی ئەو بۆرییە هەندێکی چارەسەر دەبێت و بۆ چارەسەری تەواوەتیش لەسەر خەتین و بەڵێن بە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەدەین کێشەی بێئاویان چارەسەر دەکەین”، ئەوە قسەی لوقمان نوری، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی بەردەقارەمانە بۆ 964.