دۆلار به‌ره‌و دابه‌زینه‌

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیره‌ و تاڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و دابه‌زینه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30.7.2023 له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی دراو له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌ بازاڕی هه‌ولێر به‌ 152 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ بازاڕی سلێمانیش 151.800 هه‌زار دیناره‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ ئێواره‌ له‌ كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی دۆلار له‌ نێوان 152.500 تا 153.100 هه‌زار بوو.

هه‌فته‌ی رابردوو نرخی دۆلار له‌ بازاڕی كوردستاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌بینی و تا 157 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌مه‌ش زیاتر به‌هۆی هه‌واڵی سزادانی 14 بانكی عێراقی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، كه‌ گوایه‌ كاری بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلاریان له‌ بازاڕه‌كانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌كرد.