وێنەی ئەو کچەی کە لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیر کراوە. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
کچێک لەسەر فریودانی خەڵک لە سۆشیاڵ میدیا دەستگیر کرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سلێمانی کچێک دەستگیر کرا، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە خەڵک کردووە و داوای پارەی لێکردوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 25.7.2023، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کەسێک سکاڵای تۆمارکردووە و وتویەتی، ئەو کچە هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تی لێده‌كات، ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی نه‌داتێ.
کچەکە لە یه‌كێك له سیتییه‌كانی شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە و دەستگیراوە بەسەر مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا.
“تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، كه له رێگەی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێكی فریوداوه و دواتر له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیدا داوای بڕێك پاره‌ی لێكردوون”، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.
کچەکە بەرەگەز عه‌ره‌بە و بە پێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.