ناوی بانکەکان ئاشکرابوو
سزادانی 14 بانکی عێراقی بەهای دۆلاری بەرزکردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای 14 بانکی عێراقی دا بەوەی کە بۆیان نییە مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن، بەهای ئەو دراوە لە بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر لە هەزار دینار بەرزبووەوە.
سزاکە بەم جۆرەیە، “رێگریکردن لە هەر 14 بانکەکە لە دەست گەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی، چونکە مامەڵەیان لەگەڵ ئێران کردووە و دۆلاریان بۆ ناردووە”، ئەوە لە کاتێکدایە جگە لە عێراق، بەشێک لە بانکەکان لق و نوسینگەیان لە هەولێر و سلێمانی هەیە.
ناوی بانکە سزادراوەکان:
بڕیارەکە بە جۆرێکە، ئەو بانکانە بە یەکجاری دووردەخرێنەوە لە بەشداریکردن لە خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، کە سەرمایەیان نزیکەی %1.3ی کۆی سەرمایەی بانکەکانی عێراقە.
لەوبارەیەوە، جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی بە 964ـی وت، “پێشبینیمان وایە ئەمڕۆ 100دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بێت بە 149.500دیناری عێراقی، بەم پێیەش بێت دینار هەزار بۆ هەزار و 500ی چووەتەسەر”.
رۆژی چوارشەممە 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە 148.000 هەزار دینار.
بەوتەی جەبار گۆران بێت، “بەهۆی بڕیاری ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەی دۆلار لە 14 بانکی عێراق، هۆکاری سەرەکی داکشانە نوێیەکەی دینارە بەرانبەر دۆلار”، بەڵام ئەو وتی، “ئەم کاریگەرییە کاتییە”.