له دهۆك ئۆتۆمبێلێك بە بارێك كێكهوه سووتا
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك
كه‌مێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێك له شه‌قامی زه‌رى لاندى شارى دهۆك سووتا و زیانى مادى لێكهوتهوه و بێ زیانى گیانى بوو.
ئوتومبێله‌كه له جۆری ئۆمیگا ژماره نه‌ینه‌وا، وه‌ك كه‌سانى نزیك له رووداوه‌كه باسیان كرد، له هه‌ولێره‌وه هاتبووه دهۆك و بارێك كێی جۆراوجۆرى هه‌ڵگرتبوو .
شایه‌تحاڵێك ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێله‌كه دواى تێكردنى به‌نزین له به‌نزینخانه‌یه‌ک و هاتوەتە دەرەوە و گڕی گرتووە.