سنووری سێ گوندی کردووە بە قەرەبروت
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئاگر لە پوش و پاوانی گوندی باشقال دووی ئاکرێ بەربوو، سنووری سێ گوندی گرتەوە.
پێنج تیم لە بەرگری شارستانی ئاکرێ سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بوون.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەرێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، کاتژمێر 12 شەوی رابردوو ئاگرەکە دروست بوو، بەهۆی هەبوونی با ئاگرەکە زوو تەشەنەی کردبوو، تا سنووری سێ گوند رۆیشت و سنووری ئەو گوندانەی بەتەواوی سوتاون.
بەپێی وتەی بەرگری شارستانی ئاکرێ، زیانەکان تەنیا بەر پەرێزی جوتیارانی گوندەکان کەوتووە.
مەزەندەی تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەوەیە، کەوتنەوەی ئاگرەکە لە ئەنجامی شۆرتی کارەباوە بێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی