دایکە میهرەبانەکەی سۆشیال میدیا دەناسن؟

+964

ئەمە چۆپییە، پەرستارە لە نەخۆشخانەی منداڵن، بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز هەم منداڵەکان دەلاوێنێت و هەم ڤیدیۆی فێرکاری لەبوارەکەی خۆیدا دروست دەکات، هەندێ کەسیش پێی دەڵێن دایکە میهرەبانەکە .

چۆپی، دەیەوێت لە رێگای ڤیدیۆکانییەوە هانی پەرستاران بدات بێنە ناو هەمان بوارەوە یەکەی منداڵانی نەباکام و تازە لەدایکبووان و پێیان بڵێت بەو رادەیەش قورس نییە کە لێی تێگەیشتوون و پیشەکەیان خۆشبووێت.

چۆپی حەسیب مانگێک دەبێ کتێبێکی بەناوی “یاری و گەشەی تەندروستانە” بڵاوکردەوە ،  ئێستاش ئامادەکاری بۆ بەرگی دووەمی کتێبەکەی دەکات بەناوی “تۆی دایک لەگەڵ چۆپی پەرستار”.