لاپۆرتا و مێسی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
نهێنیی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ئاشكرای كرد، لیۆنێل مێسی زۆر نزیک بوو له گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا لەم هاوینەدا، به‌ڵام خۆی بڕیاری دا بچێته ئه‌مریكا.
لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ وتی: هەموو چارەسەرێکمان پێشکەش کرد بۆ گەڕانەوەی مێسی، بەڵام من بەرژەوەندی یانەکەم لە سەرووی هه‌موو شتێك‌دا دانا.
وتیشی، :هەموومان لەسەر هەموو شتێک رێككه‌وتین، یانه‌كه و مێسی و باوکی، بەڵام هه‌وڵمان دا كێشه‌كانی پێشوو دووباره نه‌بنه‌وه، به تایبه‌تی له بابه‌تی یاسای یاریی دارایی خاوێن.
سه‌رۆكی بارسا ئاشكرای كرد، دوای ماوه‌یه‌ك خۆرخی مێسی، باوكی مێسی قسەی لەگەڵ کردووه و پێی وتووه (لیۆ) بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانه‌ی ئینتەر مه‌یامی بکات، چونکە کاتێکی سەختی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەسەر بردووە و لە ژێر فشارێکی زۆردا بوو، بۆیه ده‌یه‌وێت له ئه‌مریكا به ئاسووده‌ی یاریی بكات و به شێوه‌یه‌كی باش بیر له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینیش بكاته‌وه.
له دواییشدا وتی، مێسی ئاماده‌نه‌بوو ساڵێكی دیكه‌ش له ژێر فشار یاریی بكات و بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.