بەشەخۆراکى ئه‌مجاره‌ دوو جۆر برنجى تێدایه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شه‌شه‌م به‌شه‌خۆڕاكی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى كراوه‌ و دابەشکردنی خۆراکی هەولێریش ده‌ڵێت، دوو جۆر برنج له‌گه‌ڵ به‌شه‌خۆراكه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێن، یه‌كه‌میان  ئەمریکییه‌ و دووه‌میشیان تایلەندی.

دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک له‌ هەولێر، به‌ 964ـى وت “ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى شه‌شه‌مین به‌شه‌خۆراكى ئه‌مساڵ كراوه‌، سه‌ره‌تا به‌ دابه‌شكردنى برنج ده‌ستیان پێكردووه‌.

وتیشی “له‌ ناوشار و ناوچە دوورەکان  برنجی تایلەندی و لە دەوروبەری هەولێریش برنجی ئەمریکی دابەشكراوه‌.”

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى خۆراك، لەم هەفتەیە جگه‌ له‌م دوو جۆر برنجه‌، مادەكانی دیکەش دابه‌شی سه‌ر بریكاره‌كان دەکرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ 964 له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى خۆراكى هه‌ولێر ده‌ستیكه‌وتووه‌، به‌شه‌خۆراكى ئه‌مجاره‌ لە برنج و زەیت و دۆشاوی تەماتە و شەکر و لەتکە نۆک و نیسک، پێكهاتووه‌.